هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی داعشدا ده‌گرن،حه‌شدی شه‌عبیش، هێرشێكی داعش له‌خۆرئاوای موسڵ تێكده‌شكێنێت.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت (ع) ، ابنا: فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: هێزه‌كانیان له‌باشووری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیلی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی داعشدا گرتوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌و كاسێتی ڤیدیۆیی‌و كه‌لوپه‌لی كاری ڕاگه‌یاندنی تێدابوه‌و داعش له‌بواری ڕاگه‌یاندندا به‌كاری هێناون..
پۆلیسی فیدراڵیی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كردوه: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، سودی زۆریان ده‌بێت بۆ بواری هه‌واڵگریی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌در كه به‌شێكن له حه‌شدی شه‌عبی، هێرشێكی داعشیان بۆسه‌ر گوندی عه‌ینولحیسان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، تێكشكاند‌و توانیویانه زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی ومادی به چه‌كدرانی ئه‌و گروپه بده‌ن .
٤ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٢٥
News ID: 795960
حه‌شدی شه‌عبیش، هێرشێكی داعش له‌خۆرئاوای موسڵ تێكده‌شكێنێت.